کورته وتارێ لە سەر شیعری بێ ئیدعاترین شاعیر، کاک ئازاد سەیید ئیبراهیمی .
ئەوەی راستی بێ خۆم بە چکۆلەتر لەوه زانی لە دیمانەکەی بیخوێنمەوه.
من کوڕێکی به‌خته‌وه‌رم که بۆ ماوه‌ی پێنج شش ساڵه کاکه ئازاد ئه‌ناسم. پیاوێکی پڕ له هه‌ست و ماموستاێ لێوان لێو لە ئارامی و گیانێکی په‌پووله‌یی بێگه‌رد . خۆم به چکۆلەتەرین شاگردی ئەم شاعیره ره‌وشت به‌رزه ئه‌زانم. گه‌لێک بیرەوەری شیرینم له کلاسی هه‌یه و زۆر ده‌رسی بەرزی ئینسانی لێوه فێر بووم...
پیکاسۆ وتوویەتی من ماچێکی دایکم کردوومیە وێنەگر.منیش بارانی لوتفی کاک ئازاد گردوومیه شاعیرهەر ئەویش بوو که هانی دام بۆ شیعر وتن رەنگه کارێ باشیشی نەکردبێ.چوون باوکم هەمیشه پێم ئەڵێی: شیعر ئاخری ئه بێته باعیسی ئەم کوڕمه.
رەنگه کەس بە قەد من لە شیعری ئازاد لەزەت وەرنەگرێ. زۆر هوگری شیعری کاک ئازادم من کاک ئازادم پێ لەو شاعیره بەتوانایانەی موکریانه که خۆی لە زۆربەی قاڵبەکان و کێشه شیعریەکان داوە غەزەڵ و دووبەیتەی زۆر بە باشی ئەناسێ و دەستێ بلیندی له شیعری نەو و شیعری کورتا هەیه.
کاک ئازاد شاعیری زمانی سەردەمی خۆیەتی و شیعری کۆن ناڵێ وئەگەریش باسی مەسەلەیکی کلاسیکیش دەکا تارای بیرێکی تازەی بە سەردا دەدا.برواننه وشەی خەرابات که مەبەستی ساڵەهای شاعیرانه له ئەم بەیته:
له به‌ر بێ‌نازی ئه‌م شاره ده‌س‌هه‌ڵپێکێکی تاراوم
له تاراجی بزه‌ی لێوێ خه‌مێ وێڵی خه‌راباته
ئەم شیعرانه رەنگه به فورم و قاڵب کۆن بن بەڵام ناوەرۆک و بیرێ تازەی تێدایه .بۆ وێنه ئەم بیره فەلسەفییه تازەیه شیعر تازه دەکاتەوه
بۆ پیری فه‌ڵه‌ک هانی به تاو نازانم؟
هێنانی ئه‌من باشه خه‌تاو نازانم؟
له‌و خه‌مگه‌یه ئاڵاوه شه‌وستانێ لێم
چه‌ن باڵه هه‌تا کۆشی هه‌تاو نازانم؟
لەم چوارینه دا گەورەترین پرسیاری هەستی دێنێتە ئاراوه که بۆ چی هاتم؟؟؟؟؟ شاعیر بە دووی ئیقناعی فیکریە و دەگەڕێ وجیهان بێ تەوەجه متوجه ئه م پرسیاره ئه کات و ئەمە کەم کەڵان پرسیارێک نیه
شیعرەکانی کاک ئازاد هەڵگری چەن تایبەتمەندین وەک:
یەک:ئاوێته بوونی زمانی ئاخاوتنی رۆژانەی خەڵک بە هەندێک لە شیعرەکان وەکوو :
شان لە شان دان لەم شیعره:
به‌سه بسکی په‌رێشان ڕاوه‌شانت
ئه‌و‌ی تۆمی دڵێشان با وه‌شانت
په‌تی سێداره‌یه بۆم تانی پرچت
له بێ ڕه‌حمی نیه شان با وه‌شانت
یان ((خوا ئه‌زانێ)) له:
گه‌ر چی چوارده‌وریان گرتوم
خزم و که‌س و مام و خاڵم
له تۆ دوورم
خوا ئه‌زانێ
له بێ که‌سی‌دا شه‌ڵاڵم
یان موتیفی (له کەفا بوون) لە شیعری:
عومرێکه حه‌زم ها له سه‌فا بۆ ماچت
خۆزگه‌م ده‌مه‌کێکی نه‌خه‌فا بۆ ماچت
بێــــڵانه بخنکێ له بناری لێوت
لێـوم که ئه‌وه‌نده‌س له که‌فا بۆ ماچت
دوو:بە روانینێکی خێرا ئەوە بەرچاو دەکەوێت زۆر لەو شێعرانه بە هۆی تەنیایی وتراوه . دیاره کاتێ ئینسانی ئەمرۆ لە چەنبەرەی نیزامی خەشن و سورعەت ئافەرینی تکنۆڵۆژیک گیر ئەکات ئازاری وا له دایک ئه بی و شیعری ئاوا له دایک ئەبێ :
وا جه‌م بووه ئه‌مڕۆ خه‌می ئه‌م شاره له من‌دا
باریوه چ به‌فری که‌ژ و کۆساره له من‌دا
ڕووخاوم ئه‌وه‌نده‌ش به سیاچاڵی ده‌روونا
چی ئاور و تاریکییه داشاره له من‌دا
لەم غەزەلەدا وێڕای هەموو تەم و ماتەمی خه می تاکەکەسی دنیای ئه مرو ناوەڕۆکەکە بال ئه کیشِته سه ر غەمنامەی تەنیایی مرۆڤ.
سێ:پەیوەندی شیعری ئازاد به سروشتەوە پەیوەندییەکی پتەو و هەرگیز لە پچران نەهاتووه
ئه‌گه‌ر کانی له تۆ ڕا چه‌م ئه‌کاته حه‌زگه‌ی ئه‌مجاره
ئه‌شێ ئاپۆره‌ی ئه‌م شاره له به‌ر ئاوایی هه‌ڵواسم
یان
له به‌ر بۆرانی ئه‌م وه‌رزه ته‌زیوه زه‌وقی بێدارم
چوار: ئەم بەڕێزه زەریای بیر و ئەندیشه ی قووله هەر بۆیه کانیاوی شیعری قەت وشک ناکا.
غه زه لی کاک ئازاد فه قه ت خاوه نی شوور نیه حه قیقه ته ن شعووریش تیکه له واته جهانبینی تیدایه
ئه م غه زه له جوره ئاخاوتنێکه له سه ر کێش و له نگەر دوایینه و خاوەندی نەوا و ئاواز و مووسیقادار و مەعنای قووڵ و ته سویری تازه داهێنراو و سودبەخش بە کەسان و ناوچه و کۆمەڵ.
بۆ وێنه:
تۆ تکه ئاوەنگی بەیان ئەو گوڵه دەم بازه منم
تۆ شەبەقی شەو نمی و میرگی تەڕ و تازه منم
من لەو رادا نیم لە سەر غەزەڵی کاک ئازاد بدوێم بەڵام ئەوەی بەرچاوه ئەوەیە که بە روانینێکی خێرا بە سەر غەزەڵەکانا ئەوەمان بۆ دەرئەکەوێ که دایەرەی وشە ی کاک ئازاد زۆر به رینه وغەزەله کانی رەنگ و فورمی ناوخۆیی تایبه ت بە خۆی هەیه که لە هێندێ شوێنا لە ره وتی غەزەل ئه مرو دا لا ئه دا بۆ وێنه باس کردنی چەن تایبەتمەندی لە یەک غەزەلدا.واته باس کردن لە بوارەکانی خۆشەویستی رامیاری ئابووری لە چه ن دیری یەک غەزەلدا بە جۆرێ کە نەزمی عەموودی غەزەڵەکە نه شیوی . که ئه م مه رجه له غه زه لی کاک ئازاد زور که م ئه بینری.
سرنجتان رائەکێشم بۆ بەشێ لە غەزەلێکی ئاسۆ که له شه قامی فاتمی تاران وتراوه:
شی‌و و وەردم کرد شەقامی فاتمی و تۆ هەر نەدی
پیره تارانیش له بۆ خۆشی فەقەت ناوی هەیه
شیری ئەم شاره لە برسانا پەراسووی دیاره گشت
خێڵێ رێویشی لە تیری دایمه بەرماوی هەیه
ئێرە ئاسمان دیلی داوی دووکەڵە
خۆم فیدای عاسمانی کورد بم بەس نیه ساوی هەیه
چوار: وەنەبێ کاک ئازاد هەر لە بواری غەزەڵ دا بەتوانا بێ له بواری شیعری نه ویش دا هەر به دەسەڵاتە چاو کەن لەم شیعره
من شاعیر نیم به‌ڵام جارجار ساقی هه‌ستم له مه‌یخانه‌ی ته‌نیایی‌دا به جامی خه‌ستی خه‌یاڵێ ئه‌کا مه‌ستم که سه‌رخۆشم په‌ری شێعر به ئه‌سپایی خۆی ئه‌هاوێته نێو ده‌ستم.
شاعیر بێ هیچ موقەددەمێ و بێ کەلک وەرگرتن له زمانی پر تەمتوراق و پیچیده ئیعتراف ئه کا :من شاعیر نیم . بەڵام له کوتاییدا به تێکەڵ کردنی چەن تەسویری ساده به خوێنەرانی ئەسەلمێنێ ، که من شاعیرم و ئیتفاقەن شاعیری چاکیشم
پەنج:ئەگەر بهتەرین شکڵ بۆ فورم داین بە ئیحساساتی رۆمانسی و عاشقانه بە رەسمییەت ناسینی تەجرووبیاتی ئینسانبزانین لەم سوورەتە ئەتانین بڵێن ئه م شێعره ی کاک ئازاد لە پیکهینانی چرکه کانی جەزاب و تائسیر گوزار حەسی-عاتفی سەرکەوتوو بووه
ئه‌ی چاوکاڵی
کراس شینی سپی و ساده
من به زه‌رده خه‌نه‌ی لێوت
سوور هه‌ڵگه‌ڕام
وه‌کوو باده
له کۆتاییدا ئەبێ بڵێم زۆر خۆشحاڵ بووم له بارەی یەکەم دیمانه ی رێزدار کاک ئازاد ئەم کورته وتاره به پەلەم نووسی ئەوەی راستی بێ زۆر لەوە زیاتر هەڵدەگرێت لە بارەی ئەم شیعرانەو بنووسرێت
خاڵێ تر لە مەوردی کاک ئازاد که پێم خۆشه ئاماژه ی پی بکەم ئەوە که کاتێ باسی کاک ئازاد ئەکرێ یاسی شیعره جوانەکانی ناکەن و ئەڵین دەنگی زۆر خوشی هەیه .ئەگەر وابێت داخۆ دەنگی کاک ئازاد چون بیت؟
مسعود حق طلب کارشناس هنرهای تجسمی دبیر هنر