بێسه با شاعێر به شێعرێ موبتەلا بێّ جا برۆ

یا به رەمزی خۆشەویستی شارەزا بێ جا برۆ

پێنج و دوو رۆژێکە عومری عەشق لەم دەورانەدا

بێسه با عەشقی من و تۆ تا هەتا بێ جا برۆ

ئەی مەلوویچکی باڵ و پەر شکیاو وچانێ بگره تا

ئاسمان تەک سەمفوونی ئەم باڵه دا بێ جا بچو

دا دەمێ رابوێره لێره تا بەیانی دووسووێ

با کەمێ شادی لە گەڵما ئاشنا بێ جا برۆ

پاییزی تۆ تامی گیلاست نەچێشته بێسه تا

لێو بە لێوی شەونم و شللێرە نابێ جا برۆ

تۆ دەڵێی تەنیام ئەمما من له تۆ تەنیاترم

بێسه با ئەم ده ردی تەنیاییه چا بێ جا برۆ

خۆت وتت خەونێکی شووم هاتۆتە بەر چاوانی من

بێسە تاکوو ئێبنسیرین رانما بێ جا برۆ

تۆ ئەگەر  بێتوو برۆی فرمێسکی باران تێتە خوار

تۆ کە عاشق بۆنی باران بووی،  نەوا بێ جا بچو

بەو کەسانەی بەردیان هاویشتە شیشەی قەلبی تو

با کەمێ عه شق و ئەوینت وانەی دابێ جا برۆ

نامەوێ بەم گشته دڵتگیتەوە گیرۆدە بی

بێسە تاکوو ئەو دڵەی تۆ ئاوەڵا بێ جا برۆ